KMMK:
سێشەممە 9ی پووشپەڕی 2721ی کوردی، کۆڵبەر و کاسبکارێکی خەڵکی سەقز لە سنوورس بڕوێشکانی بانە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار بوو.
بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزەچەکدارەکانی حکوومەتی ئێران تەقەیان لەو کۆڵبەرە بە ناونیشانی”م.م” کرد و لە ئەنجامدا ناوبراو بریندار بوو.
لە هەواڵێکی دیـکەدا و هەر لەم پێوەندییە، کۆڵبەر و کاسبکارێکی دیــکە بە ناونیشانی ” نەسروڵڵا جەمشیدی” خەڵکی سەلاسی باوەجانی، لە کاتی کۆڵبەری و هاتوچۆ لە بەرزاییەکانی نەوسوود لە بەرزایی کەوتۆتە خوارەوە و بە گرانی بریندار بووە.
ناوبراو بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نوەندێکی دەرمانی ڕاگوازراوە.
ق.ش