هەورامان؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

KMMK:

چوارشەممە 2ی پووشپەڕی 2721ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناونیشانی فەهیم ڕۆستەم زادە” 40 ساڵ تەمەن، لە بەرزاییەکانی تەتەی هەورامان بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانی خۆی لە دەست دا.

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە kmmk گەیشتوون، لە بەرزاییەکانی تەتەی هەورامان هێزە چەکدارەکانی ئێران گرووپێک کۆڵبەر دەکەنە ئامانج و لە ئاکامدا ئەو کۆڵبەرە فیشەکی بەردەکەوێ و گیانی لە دەست دەدات.

کۆشتنی کۆڵبەران سەلمێنەری ئاشکرای جینایەت دژی مرۆڤایەتییە کە کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا ڕۆژانە دەستی تێوە دەدەن.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: