وەفا وەتەن دووست 15 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا

KMMK:

وەفا وەتەن دووست هاوڵاتی خەڵکی مەریوان و چالاکی سیاسی کە سەرقاڵی کۆڵبەری بوو بەتۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی دژبەری دەسەڵاتی ئێران 15 ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە ناوبراو ماوەی 3 ساڵە لە زینداندایە. ناوبراو ساڵی 2019ی کوردی لە بەرزاییەکانی سنووری شاری مەریوان دەستبەسەر و دواتر بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی حکوومەت لەو شارە ڕاگوازرا.

شیاوی باسە ناوبراو لە مافی چوون بۆ مەرەخسی بێبەری کراوە. وەفا وەتەن دووست توانای قسەکردن بە زمانی فارسی نییە و تەنانەت لە کاتی لێپرسینەوە و دادگایی کردن ڕێگەی پێنەدراوە وەرگێڕ یان پارێزەری هەبێت.

جێی ئاماژەیە کە ساڵی 2720ی کوردی لە زیندانی حکوومەت لە سنە بۆ زیندانی مەریوان ڕاگوازرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *