بۆکان؛ مانگرتن لە خواردنی ئازاد سەعیدی

KMMK:

چوارشەمە 12ی جۆزەردانی ساڵی 2721ی کوردی، ئازاد سەعیدی 39 ساڵ و کوڕی رەحمان و خەڵکی بۆکان، بە دەستووری داواکاری گشتی حکوومەتی ئێران لە بۆکان، لە هەنارەکردن بۆ پشووی دەرەوەی گرتووخانە بێ بەش کرا.

ناوبراو بۆ ناڕەزایی دەربڕین بە دەستووری داواکاری گشتی مانگرتن لە خواردنی راگەیاند.

جێگای ئاماژەیە، ناوبراو بە تۆمەتی پەیوەندی دار بە مادە هۆشبەرەکانەوە بە 25 ساڵ زیندانی کردن حوکم دراوە.

ئەم بەند کراوە دوای تێپەڕاندی 5 ساڵ لە سزاکەی لە گرتووخانەی ئێران لە شاری ورمێ، بۆ گرتووخانەی ئەم حکوومەتە لە بۆکان رادەگواسترێت.

م.ه

Leave a Reply

%d bloggers like this: