KMMK:
چوارشەممە 5ی جۆزەردانی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی کەماڵ عەزیزی دوایی بانگهێشت کردن بۆ ئیتلاعاتی حکومەتی ئێران لەشاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
کەماڵ عەزیزی ، تەمەن 27 ساڵ و خەڵکی گۆندی ” شیان” سەر بە شاری سنەیە، ڕۆژی سەشەممە بە شێوەی تەلەفونی بانگهێشت کراوە.
تا کاتی ڕوون کردنەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری کەماڵ عەزیزی و ئەو تۆمەتەی خراوەتەوە پاڵی هیچ زانیارییەک بەدەستەوە نییە.
دەستبەسەری هاوڵاتیان و چالاکانی سیاسی و مەدەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان درێژەی سیاسەتی هەڵاواردنی حکومەتی ئێران دژی خەڵکی کوردستانە کە پتر لە چڵ ساڵە بەردەوامە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


