لە دو مانگی ڕابردو 17 هاوسەرۆکی شارەدەریەکانی باکووری کوردستان دەسبەسەر کراون

بە پێی هەواڵیک کە ماڵپەری NNS ROJ بڵاوی کردۆتەوە، لە هەژدەی مانگی ئەگۆست[٨]ەوە تا ناوەڕاستی مانگی ئۆکتۆبری ٢٠١٥ی زایینی، ١٧ هاوسەرۆکی شارەدارییەکانی باکووری کوردستان بە تۆمەتگەلێک وەک هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵات، هەوڵدان بۆ پارچەکردنی تورکیا لە ڕێگەی ڕاگەیاندنی خۆسەری و پڕۆپاگەندەکردن بۆ پەکەکە قۆڵبەست کراون.

لەناو شارەدارە قۆڵبەست و زیندانیکراوەکاندا هەردوو هاوسەرۆکی شارەداری ناوچەی سووری ئامەد و جۆڵەمێرگ، هاوسەرۆکی شارەداریی فارقین، نسێبین، ئەدرەمیتی وان، لجێ، ئیدیر، توزڵیجە، خۆشبەهار ئەلیح و هتد دەبینرێن.

ئەوە لە کاتێک دایە، دوابەدوایی هەلبژاردنەکانی پارڵمانی تورکیا کە تێیدا پارتی دیموکراتیکی گەلان( هە د پ) توانی 82 نوێنەری خۆیی بباتە پارڵمان و شکستی بە لایەنە تورکەکان لە کوردستان بێنێت. بە ئاشکرا بوونی دەنگدانی خەڵک و شکستی پارتی عەدالەت و تۆسعە ئاک پارتی، حکومەتی تورکیا کە لە لایەن ئەو پارته بەرێوە دەچێت، کۆتایی بە پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری مەسئەلەی کورد هێنا و هێرشەکانی ۆ سەر کوردستان دەست پێکردەوە.

لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بە دەیان خەڵکی سڤیل گیانیان لە دەست داوە کە رێژەیەکی بەرچاوی قوربانیان مناڵ و مێرمنداڵن.

جێی ئاماژەیە چەندین تەقینەوەش لە متینگەکانی هە دپ روویان داوە کە لە سوروج، ئامەد باکووری کوردستان و لە ئانکارای تورکیا زیاتر لە 130 کەس بوونەتە قوربانی.