تەقینەوەی مین لە کرماشان دوو کوژراوی لێکەوتەوە

KMMK:

پێنج شەممە 9ی خاکەلێوەی 2721ی کوردی ، بە هۆی تەقینەوەی مین لە گەرەکی جافرئاوای کرماشان دوو هاوڵاتی گیانیان لە دەست دا.

ناونیشانی ئەم دو هاوڵاتییە” موحەمەد بازوەند” و” موحەمەد ڕەسوڵ ڕەحیمی ” خەڵکی کرماشانن.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئەم هاوڵاتییانە بە ئیشی کرین و فرۆشتنی وردەواڵەی ئاسن لەم شارە سەرقاڵ بوون.

شیاوی باسە کە ساڵانێکە لە ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان ، زۆربەی خەڵک قوربانی ئەو مینە چێنراوانەن کە لە لایەن ئەو دوو دەوڵەتە، واتە کۆماری ئیسلامی ئێران و دەوڵەتی عێراقن کە پاش شەڕی هەشت ساڵە هەروا بە چێنراوی ماونەتەوە و پتر لە سی ساڵە هێشتا هەوڵێکی جێدی بۆ کۆکردنەوە و خاوێن کروونەوەی سنوورەکانی کورستان لەو مینانە نەدراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *