ســنە؛ دوو هاوڵاتی لە ڕۆژی جیهانی کرێکار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران

KMMK:

هەینی 14ی گوڵانی 2721ی کوردی، دوو هاوڵاتی خەڵکی ســنە له لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لەو شار دەستبەسەر کران.

ناوی یەک لەو کرێکارانە، شەیس ئەمانی و ناونیشانی کرێکارە دەستبەسەر کراوەکەی دیکە ئاشکرا نەکراوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شاری ســنە کە بڕیار بوو کاتژمێر 10:30 خولەکی سەرلە بەیانی ئەوڕۆ ڕۆژی جیهانی کرێکار لە شارۆچکەی پیشەیی عەباس ئاوا بەڕێوە ببەن، کەوتنە بەر هێرشی هێزە ئیتلاعاتی و ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران.

بە پێی هەواڵەکە، لەو هێرشەدا ئەو دوو کرێکارە لە لایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراون کە تا کاتی داڕشتن و بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە، زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ئەوان بەدەستەوە نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *