جەمال گرامی بە شئوەی کاتی ئازاد کرا

KMMK:
چوار شەممە 25ی خاکەلێوەی 2721ی کوردی، شارۆمەندێکی تەمەن 20ساڵان، خەڵکی گوندی « نێ»ی سەر بە شاری مەریوان بە ناسناوی« جەمال گرامی» بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەریوان، بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بە پێی راپۆرتەکە: ھۆی دەستبەسەر کردن و تۆمەتگەلی پاڵنراو بەم شارۆمەندە دەگەڕێتەوە بۆ« ھاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران».

دەبێت ئاماژە بکرێت کە: جەمال گرامی لە بڕواری 21ی خاکەلێوە پاش بەسەر بردنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتوخانەی ناوەندە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆبەندیخانەی حکومەتی ئێران لەم شارە گوازرابوەوە.

جەمال گرومی لە بڕواری 4ی خاکەلێوەی ئەمساڵ لە لایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری مەریوان دەتبەسەر کرابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Leave a Reply

%d bloggers like this: