مەھاباد; درێژ کردنەوەی بڕیاری دەستبەسەر بوونی دوو شارۆمەند

KMMK:

یەک شەممە 22ی خاکەلێوەی 2721ی کوردی، بڕیاری دەستبەسەر بوونی« فەرزاد سامانی و ساکار عەینی» دوو شارۆمەندی دەستبەسەر کراوی خەڵکی مەھاباد، لەلایەن بازپۆرسی دادگەی ئینقیلابی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم شارە بۆ ماوەی یەک مانگ درێژ کرایەوە.

جێگای وەبیر ھێنانەوەیە کە, لە رێکەوتی 20ی بەفرانباری ساڵی 2720، فەرزاد سامانی خوێندکاری کارناسی زانکۆی خواڕەزمی شاری کەرەج، لا شاری تاران لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ لێپرسینەوە براوەتە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای ئێران لە شاری ورمێ.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە KMMK: ٩٠رۆژ بەسەر دەستبەسەر بوونی ئەم دوو شارۆمەندەدا تێدەپەڕێت و درێژ کردنەوەی بڕیاری دەستسبەسەر کردنیان بۆ زەخت خستنە سەر و ئەشکەنجەی ئەم کەسانەیە بە مەبەستی دانپێدانانی زۆرەملی.

تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم ھەواڵە، لە ھۆکاری دەستبەسەر کردن و تۆمەتگەلی پاڵنراو بەم کەسانەوە، زانیاریەک لەبەردەست نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *