لە ۱۱ مانگ دا ٥۱ مناڵ لە لایەن حکومەتی تورکیاوە کوژراون

هاوکات لە گەڵ هەلبژەاردنە پارلمانیەکەی تورکیا و باکووری کوردستان، حکومەتی تورکیا کۆتایی بە ئاگربەستی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان(پ ک ک) و خۆیی هێنا و جارێکی تر باکووری کوردستانی کردوە گۆرەپانی شەر.

لە دوایی دەست پێکردنەوەی شەر و کۆتایی هاتنی ئاگربەست، بە دەیان هاوڵاتی سڤیل گیانیان لەدەست داوە و بە دەیانی دیکەش زیندانی کراون.

بە پێی ئەو ئامارانەی لە لایەن ناوەندە ماف مرۆڤی و خەبەریانەی باکووری کوردستان بڵاو کراونەوە، لە ماوەی یازدە مانگ دا ۵۱ منداڵ گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە ۳۶۰ منداڵیش دەس بەسەر و زندانی کراون.

جێی ئاماژەیە کە لە ماوەی یەک ساڵی رابردو بە دەیان جارهێرش کراوەتە سەر شارەکانی باکووری کوردستان و خەڵکی سڤیل کراوەتەئامانج، جیا لە گیان لەدەستدانی دەیان هاوڵاتی، خەسارێکی زۆری ماڵی و ژینگەیی لەو پارچەیەی کوردستان دراوە.

حکومەتی تورکیا بۆ سەرکوت کردنی گەلی کوردستان لە هەرێمە باکووریەکانی کوردستان بە هێزی ئاسمانی و ئەسلەحەی قورس شار و گوندی کوردستان بۆمباران دەکات و بە ئاشکرا مافەکانی مرۆف وئاسایشی خەڵک زەوت دەکات.

%d bloggers like this: