بانە؛ چوار هاوڵاتی دەستبەسەر کران

KMMK:
پێنج شەممە 5ی گوڵانی 2721ی کوردی، چوار هاوڵاتی لە لایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری بانە دەستبەسەر کران.

ناسناوی ئەم شارۆمەندانە «رێبوار قادری، پەرویز قادری، بێھرۆز قادری و ھاوژین قادری» خەڵکی گوندی یەعقوب ئاوای سەر بە شاری بانەن.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە KMMK: ھێزە ئەمنیەتیەکان بەبێ ئیزنی دادوەر ئەم شارۆمەندانەیان دەستبەسەر کردووە.

تاکاتی بڵاو کردنەوەی ئەم ھەواڵە ھۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی راگرتنی ئەم شارۆمەندانە زانیاریەک لەبەردەست نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: