جوانرۆ؛ ژنێکی تەمەن 19 ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

KMMK :

هەینی 6 خاکەلێوەی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی هانیە مۆرادی، 19 ساڵ، کچی عەلی، خەڵکی گوندی شێخ سڵە-ی سەر بە شاری جوانڕۆ بە هەوڵدان بە خۆکوشتن کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

پێویستی بە بیرهێنانەوەیە کە ناوبراو خێزاندار و هاوسەری کەسێک بە ناوی زەکەریا ئەمینی تاجوزی و نشتەجیی شاری جووانرۆ لە پارێزگای کرماشانە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەوالە، لەسەر شێواز و هۆکاری خۆکوشتنی ئەم ژنە گەنجە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

جێگای ئاماژەیە، کە بێکاری، هەژاری و کێشەکانی کۆمەڵایەتی و سیاسی هۆکاری بێ هیوایی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە بۆ داهاتوو و هانییان ئەدات بۆ خۆکوشتن.

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان