KMMK:
پێنج شەمە 5ی خاکەلێوەی 2721ی کوردی چوار گەنجی خەڵکی ئاوایی نێ ــی سەر بە شاری مەریوان بە ناوگەلی “جەماڵ گرامی کوڕی محمد، سەیوان پەرتەوی کوڕی زۆراب، ئارام نیک پەی کوڕی حەسەن وسەلمان ئەفرا کوڕی رەحمەت” لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆمار ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.
بە پێی وتەی سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو؛ ئەم گەنجانە لەیەک رۆژ بە شێوەی جیاواز دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادرای گوازراونەتەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کرد؛ شیمانەی ئەوە دەکرێت کە ناوبراوان بەهۆی بەشداری لە رێوڕەسمی نەورۆزەوە دەستبەسەر کرابن.
جێگای ئاماژەیە تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە لە شوێنی راگیران و چارەنووسی ئەم گەنجانە زانیارییەک بەدەستەوە نییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان