ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ گواستنەوەی سێ هاوڵاتی بۆ زیندان

KMMK:

پێنجشەممە 5ی خاکەلێوەی2721ی کوردی، سێ هاوڵاتی بۆ زیندانی ئێران لە نەغەدە و مەریوان ڕاگوازران.

ناونیشانی ئەم سێ هاوڵاتییە” وریا فەرەجی” کوڕی عەبدوڵڵا خەڵکی گوندی نێ سەر بە شاری مەریوان و ” کەیوان نەژاد ڕەسووڵ” 28 ساڵ تەمەن کوڕی محەممەد خەڵکی گوندی شێناوێ سەر بە پیرانشار و شێرکۆ ئاگووشی خەڵکی پیرانشار.

جێی بیرهێنانەوەیە کە شێرکۆ ئاگووشی، ڕێکەوتی 9ی خەرمانانی 2719ی کوردی، پاش برینداربوونی لە لایەن هێزەکانی تیرۆریزمی سپای پاسداران دەستبەسەر و بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی دژبەری دەسەڵاتی ئێران لە لایەن دادگای ئینقلابی ئێران لە نەغەدە بە 5 ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

کەیوان نەژاد ڕەسووڵ ـیش ڕێکەوتی 19ی سەرماوەزی 2718ی کوردی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و لە لایەن لقی 102ی دادگای ئێران لە شاری پیرانشار بە تۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی دژبەری ئێران بە 4 ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

وریا فەرەجی ڕەشەمەی 2718ی کوردی بە تۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆنی ئێران لە دادگی ئینقلابی حکوومەت لە مەریوان محاکمە و بە 5 ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان