ســـنە؛ ژنێک خۆکوژی کرد

KMMK:

پێنجشەمم 5ی خاکەلــێوەی 2720ی کوردی، ژنــێک بە ناونیشانی ” گەلاوێژ غوڵامی” خەڵکی گوندی تەنگیــــسەر سەر بە شاری ســـنە، لەڕێی خۆکوژیییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هــــێنا.

بە پێی هەواڵەکانی kmmk، ناوبراو بە هۆی گرانی و برینی قوڵی خۆسوتاندنەکەیەوە بەر لە ڕاگواســتنی بە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا.

شیاوی باسە کە هۆکاری خۆکوژی ئەم هاوڵاتییە بۆ کێــشەی خاوخێزی گەڕێنراوەتەوە.

زەماوەندی زۆرەملێ، هەڵاواردنی ڕەگەزی، پشتیوانی نەکردنی یاسایی لە ژنان، هەژاری و بێکاری لە بەرچاوترین هۆکارەکانی خۆکوژین لە کوردســـتان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســــتان