سەڵماس؛ کۆڵبەرێک سەرما بردیەوە و گیانی لە دەست دا

KMMK:

چوارشەممە 4ی خاکەلێوەی 2720ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناونیشانی “فەهیم مامەدی قزڵ کەند” 35 ساڵ تەمەن، خەڵکی سەڵماس، خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵ لە بەرزاییەکانی سەڵماس سەرمای بردیەوە و گیانی لە دەست دا.

ە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو لە کاتی کۆڵبەری لە چیا، ڕێڕەوی خۆیون دەکاە و بە هۆی سەرمای گرانی ئەو بەرزاییانە سەرما دەیبات و گیانی لە دەست دەدات.

لە ڕۆژهەڵاتی کوردســـتان نرخی نان بەڕادەی بایەخ و نرخی گیانە و هەر ڕۆژە ڕاپۆرتگەلێک لە مردنی تاقمێک لە کۆڵبەران لە تەمەنە جیاوازەکا کە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی ڕایەدارانی سنووری حکوومەت و سەرما بردنەوە بڵاو دەکرێتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان