KMMK:
بە پێی هەواڵێک، هاۆڵاتییەکی خەڵکی باکووری کوردستان بە ناونیشانی” سنوور تامارا” لە حەوتووی ڕابردوو پاش کۆتایی قۆناغی لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی تیرۆریست لە ورمێ بۆ کەرەنتینەی زیندانی ناوەندی ئەم شارە ڕاگوازرا و پاش ئەوە بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو بە دەستەوە نییە.
سنوور تاراما پاش دەستبەسەری چەندد مانگ لە گرتووخانەی هێزە ئەمنییەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لەورمێ کەوتە بن لێپرسینەوە.
شیاوی باسە کە، ناوبراو پاییزی ساڵی 2720ی کوردی، لە گوندێکی سنووری ورمێ بە تۆمەتی ” ئەندامەتی لەپارتی کرێکارانی کوردستان(پ ک ک)” دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە پادگانی ئەلمەهدی لە هەمان شار ڕاگوازرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان