جەمال گرامی دەسبەسەر کرا

KMMK:
چوارشەمە 4ی خاکەلێوەی 2721ی کوردی، جەمال گرامی له لایەن هێزەکانی ئەمنیەتی کۆماری ئیسلامی ئێران له مەریوان دەسبەسەر کرا.

جەمال گرامی تەمەن 20 ساڵە و کوڕی محەمەد خەڵکی گوندی نەی سەر بە مەریوانە.

پێویستی بە بیرهێنانەوەیە کە ناوبراو پێشتریش لایەن هێزەکانی ئەمنیەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسبەسەر کراوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە KMMK گەیشتووە، هێزەکانی ئەمنیەتی بەبێ فەرمانی دادوەری جەمال گرامیان دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەوالە دەربارەی هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاوڵاتییە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردســــتان