KMMK:
سێ شەممە 3ی خاکەلێوەی 2721ی کوردی، ئارام نیک پەی پاش بانگھێشت کردن بۆ دادگە و رادەستی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری مەریوان کراو و لەوێ دەستبەسەرە.
ئارام نیک پەی 34 ساڵان کوڕی حەسەن و خەڵکی گوندی نێی سەر بە شاری مەریوانە.
جێگای وەبیر ھێنانەوەیە کە: ناوبراو پێشینەی دەستبەسەر کردن لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بووە.
تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم ھەواڵە لە ھۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنە ھێشتنەوەی ناوبراو زانیاریەک لەبەردەست نیە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان