تەقینەوەی مین برینداربوونی ژنێکی لێکەوتەوە

KMMK:
دووشەمە 2 خەرمانانی 2720ی کوردی، بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی سومار-ی سەر بە شارستانی قەسری شیرین، ژنێکی تەمەن 40 ساڵ بریندار بوو.

جێگای ئاماژەیە، کە ئەو هاوڵاتییە بۆ چارەسەری پزیشکی گواسترایەوە بۆ یەکێک لە بنکە پزیشکییەکانی شاری قەسری شیرین.

ئەو هاوڵاتییە لە کاتی دەربازبوون لەو ناوچەیە بەهۆی تەقینەوەی مینێک کە لە شەڕی ئێران و عێراقەدا بەجێماوە، لە قاچی چەپیەوە بریندار بووە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لەسەر ناسنامە و دۆخی ئەو هاوڵاتییە بریندارە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

پێویستی بە بیرهێنانەوەیە کە هەموو ساڵێک لە ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان، چەندین کەس دەبنە قوربانی ئەو مینانەی کە هەردوو حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و حکومەتی عێراق چاندویانە، کە دوای شەڕی هەشت ساڵە بەجێانهیشتووە و پاش سی ساڵ تا ئێستا هەوڵی جدییان نەداوە بۆ کۆکردنەوە و پاککردنەوەی سنوورەکانی کوردستان لەو مینانە.

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردســــتان