KMMK:
دووشەممە 2ی خاکەلێوەی 2721 کوردی، ناوەندە ئەمنیەکانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ، ڕێگریان کرد لە ئازادیی کاتی و بە بارمتەی «محەممەد حوسێنپوور», کە بە تاوانی چالاکی ئایینی دەستبەسەرکراوە.
مەحەمەد حوسێن پور کوڕی عەلی و خەڵکی شاری پیرانشار لە رۆژھەڵاتی کوردستانە.
بەپێی زانیاریی گەیشتوو، بەرپرسانی زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ، داواکاریی ئازادیی مەرجداری ناوبراو ڕەت دەکەنەوە و دژایەتییان کردووە لەگەڵ کەمکردنەوەی حوکمی زیندانیی ناوبراو.
محەممەد حوسێنپوور، ١٣ی گەلاوێژی 2718ی کوردی ، لەلایەن هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی ئێران دەسبەسەر کرا و بۆ ماوەی مانگ و نیوێک لە گرتوخانەی ئیدارەی ئیتلاعات لەژێر لێکۆڵینەو و لێپرسینەوەدا بوو.
ناوبراو بە تۆمەتی «ئەندامبوون لە گرووپە ئایینیەکان» لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لە ورمێ، بە پێنج ساڵ زیندانیی تەعزیری حوکم درا و ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوەدا پشتڕاست کرایەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


