ورمێ؛ گەنجێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

KMMM:

یەکشەمە 1ی خاکەلێوەی 2721ی کوردی، گەنجێکی بە ناسنامەی ئۆمێد چەلەبی هەوڵی خۆکوشتن دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئۆمێد چەلەبی 25 ساڵە کوری ناجی و باوکی یەک منداڵی کچە و خەڵکی گوندی مێڕاوای سەر بە شاری ورمێ یە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتووە KMMK، ناوبراو بە خواردنی حەب هەوڵی خۆکوشتن داوە و ماڵباتەکەی هۆکاری مردنیان وەکوو جەڵدەی دڵ ئاشکرا کردووە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەسەر هۆکاری خۆکوشتنی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

جێگای ئاماژەیە، کە بەهۆی هەژاری و نەبوونی کارەوە، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەت گەنجان گوشارێکی زۆری ئابووریان لەسەر بووە و ئەوەش بووە هۆی زیادبوونی ڕێژەی خۆکوشتن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: