پێدانی پشووی کاتی بە کۆمەڵێک بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێران لە ورمێ و نەغەدە

KMMK:

بە پێی ھەواڵی گەیشتوو بە KMMK، رۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە 27 و 28ی رەشەممەی 2720ی کوردی،دوو بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی« مێھران فەتاحی و مێھرداد سەدرا» لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ بەشێوەی کاتی پشوویان وەر گرتووە و لە بەندیخانە ھاتوونەتە دەرەوە.

جێگای بیر ھێنانەوەیەکە، مێھران فەتاحی له مانگی خەرمانانی 2719 لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی ئێران دەستبەسەر کرا و بە دانانی بارمتەی 300 ملوێنی بەشێوەی کاتی ئازاد کرا و ھەروەھا مێھراداد سەدرا لە مانگی خاکەلێوەی 2718 دەستبەسەر کرابوو.

هە سەبارەت بەم هەواڵە لە رێکەوتی 28ی رەشەممەی 2720ی کوردی، پێنج بەندکراوی سیاسی بە ناوکانی« نادێر زیایی فەڕ، عەلی ئازەر بەرزین، زاھیر پەس و پێش، کەیوان نەژاد رەسوڵ و باپیر بەرزە» لە بەندیخانەی ئێران لە نەغەدە پشوویان وەر گرتووە.

شایانی باسە کە، ئەم کەسانە بەشێوەی کاتی و بەدانانی بارمتە لەبەندیخانە ئازاد کراون و پاش تەواو بوونی کاتی پشووی وەرگیراو دەبێت بگەڕێنەوە نێو بەندیخانە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان