KMMK:
یەک شەممە 24ی رەشەمەی 2720ی کوردی، ناسر وەلیزادە 33 ساڵ شارۆمەندی شاری بۆکان، کە لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە بەندیخانەی ئێران لە ورمێ لەسێدارە درا.
جێگای ئاماژەیە کە, ناسر وەلی زادە لە ساڵی 2714ی کوردیەوە تا ئێستا لە بەندیخانەیە.
پێویست بە بیر ھێنانەوەیە کە, کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە رۆژانی رابردودا ئەگەری لەسێدارەدان و گواستنەوەی بۆ ژوری تاکەکەسی ناوبراوی راگەیاندبوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


