پیاوخۆکووژیخۆکووژیخۆکووژی و کوشتنمنداڵهەواڵەکان

خۆکووژی دوو هاوڵاتی لە رۆژھەڵاتی کوردستان

KMMK:
بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی رامین قەدەمخێر و زارا جەماڵی لە رێی خۆکووژیەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
چوارشەممە 19ی ڕەشەمەی 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی رامین قەدەمخێر خەڵکی گوندی «هەنیمن» سەر بە شاری کامێرانبە هۆی کێشەی ماڵی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هەروەها لە چەند رۆژی ڕابردوودا کچێکی مێرمنداڵ بەناوی زارا جەماڵی خەڵکی سونقوڕ سەربە پارێزگای کرماشان لە رێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری خۆکووژی ئەو کچە مێرمنداڵە نەزانراوە.
شووکردنی زۆرەملێ، جیاوازی ڕەگەزی، نەبوونی پشتیوانی یاسایی لە ژنان، بێکاری و فەقیری هۆکاری سەرەکی خۆکووژی خەڵکن لە کوردستان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

بانە: مردنی کرێکارێک لە کاتی کارکردندا

سەقـــز، بانگهێشت و ڕووبەڕووبوونەوە لە گەڵ مامۆستایان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە

دوو نووسەری کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەزیندانەکانی تورکیا