چوار هاوڵاتی بە دانانی بارمتە ئازاد کران

KMMK:
بە پێی ئەو زانیاریانەی بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، چوار هاوڵاتی بە ناوەکانی “غەفوور ئسپەندار، حسەین گەردشی، سیاوەش عەینی و کەیوان ئەنداز” بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کران.
بە پێی راپۆرتەکە رۆژی دووشەمە 18ی رەشەمەی 2720ی کوردی، غەفوور ئسپەندار هاوڵاتی خەڵکی شنۆ لە دوای کۆتای هاتنی قۆناخی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە گرتووخانەی کاتی حکوومەتی ئێران لە ورمێ ئازاد کرا.
ناوبراو رۆژی 10ی رێبەندانی ئەمساڵ لە شاری شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بە تۆمەتی هاریکاری حزبێکی کوردستانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە رەوانەی گرتووخانەیەکی ئەمنی حکوومەتی ئیران لەو شارە کرابوو.
هەر وەها بە پێی هەواڵەکە حسەین گردشی هاوڵاتی بۆکانی بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئێران لە ورمێ ئازاد کراوە.
ناوبراویش لە 22 بەفرانبار بە بێ نواندنی حوکمی دادوەر بە تۆمەتی هوکاری حزبێکی کوردی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان دەستبەسەر کراو بە کۆتایی هاتنی ۆناخی لێپرسینەوە لە 25ی رێبەندان بۆ زیندانی ناوەندی ئێران لە ورمێ راگوێزرا.
بەم پێیە کەیوان ئەنداز و سیاوەش عەینی خەڵکی مەهابادیش بە دانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ ئازاد کران.
ئەم دووهاوڵاتییە دوای کۆتایی هێنانی قۆناحی لێپرسینەوە لە ناوەندێکی ئەمنی سپای تیرۆریستی پاسدارنی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ گرتووخانەی ئەو حکوومەتە لە ورمێ گوازرانەوە.
سیاوەش عەینی مامۆستای قۆناخی سەرەتایی و کەیوان ئەنداز و حاجی عبداللە رۆستم زادە، خوێندکاری بەشی زمانی ئینگلیزی زانکۆی تەورێز کە لە سەرەتاکانی مانگی بەفرانبار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە قۆڵبەست کران.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان