نەوسوود؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک

KMMK:

دووشەممە 18ی ڕەشەمەی 2720ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی “حوجەت قەزاوەت” خەڵکی سەلاسی باوەجانی سەر بە شاری پاوە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەگرانی برینداربوو.

بە پێی هەواڵەکە، هێزەکانی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی سنووری نەوسوود گرووپێک کۆڵبەریان کردە ئامانج و لە ئەنجامدا ئەم کۆڵبەر بەگرانی برینداربوو.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە سەر دۆخ و چارەنووسی ئەم کۆڵبەرە برینداره بەدەستەوە نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان