کەماڵ شەریفی لە زیندان تووشی جەڵدەی دڵ بوو

KMMK:

بە پێی زانیارییەکانی KMMK، کەماڵ شەریفی زیندانی سیاسی و ڕۆژنامەوان کە ماوەی 12 ساڵە بە بێ هەبوونی مافی کەڵک وەرگرتن لە مەرەخەسی لە زیندانی ئێران لە شاری میناب زیندانی کراوە، تووشی جەڵدەی دڵ هاتووە و سەرەڕای دۆخی نالەباری جەستەیی بۆ زیندان گەڕێنراوەتەوە.
بە پێی هەواڵەکە و لێدوانەکانی ئەم زیندانییە، پزیشکەکانی نەخۆشخانەی ئەبولفەزل ڕایانگەیاندوە: پێویستە ناوبراو بۆ ناوەندی دەرمانی بەندەر عەباس ڕابگوێزرێ و ئەنژیۆگرافی بکرێت، بەم حاڵەوە بەرپرسانی زیندان ڕۆژی هەینی 15ی ڕەشەمە ناوبراویان وێڕای دۆخی ناجێگیری جەستەیی بۆ زیندانی میناب گەڕاندۆتەوە.
کەمال شەریفی، دانیشتووی شاری سەقز، پێنجی جۆزەردانی 2708ی کوردی لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا. ناوبراو بۆ ماوەی شەش مانگ لە ناوەندی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکومەت لە سنە بە تۆمەتی «ئەندامەتی لە حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراندا» لێپرسینەوەی لێ کرا و ئەشکەنجەی جەستەیی و ڕۆحیی زۆر درا .
کەمال شەریفی سەرماوەزی لە بەشی یەکی دادگا ئینقلابی حکوومەتی ئێران لە سەقز بە سەرۆکایەتیی دادوەر «شایق»، بە تۆمەتی «موحارەبە» لە ڕێگەی شەڕی چەکدارییەوە و ئەندامبوون لە حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران بە ٣٠ ساڵ زیندان و دوورخستنەوە بۆ زیندانی میناب سزا درا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان