کۆڵبەرێک لە نەوسوود بریندار کرا

KMMK:

شەممە 16ی ڕەشەمەی 2720ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی “م.ا” خەڵکی مەریوان، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەگرانی بریندار بوو.

بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوجەی سنووری نەوسوود کۆمەڵێک کۆڵبەریان داوەتە بەر دەسڕێژی چەکەکانیان کە لە ئاکامدا کۆڵبەری ناوبراو فیشەک بەر پشت و ڕانی کەوتووە و بریندار بووە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە سەر دۆخی ئەم کوڵبەرە بریندارە بە دەستەوە نییە.

کوشتنی کۆڵبەران سەلمێنەری ڕاستەقینەی جینایەت دژی مرۆڤایەتییە کە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژانە دەستی تێوە دەدات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان