KMMK:
بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە KMMK، یەک شەممە 17ی رەشەممەی 2720ی کوردی، کچێکی لاو بە ناوی« ئاڵا ئیبراھیمی» تەمەن 16 ساڵ، کچی عەتا و خەڵکی گوندی تاھیر بەدەی سەر بە شاری سەقز لە رێگای خۆکوژیەوە گیانی خۆی لەدەست دا.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ھەواڵە لە ھۆکار و شێوەی خۆکوژی ئەم کچە لاوە زانیاریەک لەبەردەست نییە.
ھاوسەر گرتنی زۆرەملی، ھەڵاوردەیی رەگەزی، نەبونی پاراستنی یاسایی بۆ ژنان و منداڵان، ھەژاری و بێکاری لە سەرەکی ترین ھۆکارەکانی دیاردەی خۆکوژین لە رۆژھەڵاتی کوردستان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان