ئازادی کاتی و مەرەخەسی چالاکێکی سیاسی خەڵکی دێولان

KMMK:

بە پێی زانیارییەکانی KMMK، سیروان ڕەحیمی چالاکی سیاسی خەڵکی دێولان لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری ســنە بۆ مەرەخسی نێردرا و بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبرا شەممە 31ی جۆزەردانی 2720ی کوردی، پاش چوونی بۆ دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ســنە بۆ وەرگرتنی زانیاری لە ڕای دادگای پێداچوونەوە، بەمەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمی بازداشت و بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لەو شارە ڕاگوازرابوو.

شیاوی باس کە ناوبراو ڕەشەمەی 2719ی کوردی، بە تۆمەتی ” هاریکاری حیزبێکی کوردستانی دژبەری دەسەڵات” لە لایەن دادگای ئینقلابی ئێران لە ســنە بە 13 مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
ئەو حوکمە دیاریکراوە لە دادگای پێداچوونەوە وەکوو خۆی پستڕاست کرایەوە.

سیروان ڕەحیمی ڕێکەوتی 6ی ڕەزبەری 2719ی کوردی، دەستبەسەر و ڕەشەمەی هەمان ساڵ پاش کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کاتی تەواوبوونی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە ئازاد کرابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: