KMMK:
بە پێی زانیاریی گەیشتوو بە KMMK, شەممە 16 ڕەشەممەی 2720ی کوردی، ئیمان عەبدی خەڵکی شاری مەهاباد، بە دانانی بارمتەی 200 ملیۆن تمەنی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بە شێوەی کاتی لە زیندانی حکومەتی ئێران لە شاری ورمێ ئازاد کرا.
جێی ئاماژەیە کە ناوبراو لە ڕێکەوتی 20 ی بەفرانباری ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئەمنیەتی ئێران دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی لێپرسینەوە گوازرایەوە گرتووخانەی ئەمنیەتیی ئێران لە ورمێ.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەوالە، لەسەر ئەو تۆمەتانەی نراونەتەوە پاڵ ناوبراو، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردســــتان


