حەسەن بەراتی ئازاد کرا

KMMK:
بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، چالاکوانی سیاسی حەسەن بەراتی لە زیندان ئازاد کراوە.

ئەو چالاکوانە سیاسییە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکومەتی ئێران، به شەش مانگ زیندانی تەعزیری سزا دڕاوە.

ناوبراو لە مانگی بەفرانباری ئەمساڵ بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی دەسبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ زیندانی حکومەتی ئێران لە ورمێ.

شایانی باسە بەڕێز براتی لە ڕێکەوتی 15ی گەلاوێژی ئەمساڵ لە لقی 3ی دادگای ئینقلابی ئێران لە ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر ڕزا نەجەفزادە دادگایی کرا و بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکومەتی ئێران بە پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری سزادرا بوو و سزاکە لەلایەن لقی یەک لە دادگای تێهەڵچوونەوە بۆ شەش مانگ زیندانی تەعزیری کەم کرابووەوە.

ناوبراو لە 10 پووشپەڕی 2719ی کوردی، لە شاری ورمێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەرکرا و پاش نزیکەی 20 ڕۆژ لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات گوازرایەوە بۆ بەندی 3-4ی زیندانی ناوەندیی شارەکە و پاشان بە بارمتە بە شێوەی کاتی ئازادکرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان