رۆیا جەلالی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

KMMK:

چوارشەمە 13ی ڕەشەممەی 2720ی کوردی، رۆیا جەلالی هاوڵاتی خەڵکی شاری سنە تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لەو شارە ئازاد کرا.

جێی ئاماژەیە کە ناوبراو لە ڕێکەوتی 14ی ڕێبەندانی ئەمسال لەلایەن هێزەکانی ئەمنیەتی ئێران لە سنە دەسبەسەر کرا بوو.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە سەر ئەو تۆمەتانەی نراونەتەوە پاڵ رۆیا جەلالی هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردســــتان