KMMK:
به پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە KMMK، سێشەممە 12 ڕەشەممەی 2720ی کوردی، “عەبدولغەنی دەرویشی”، خەڵکی شاری ورمێ و 40 ساڵان، بە دانانی بارمتەی 1 ملیارد تمەن تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە بە شێوەیەک کاتی لە زیندانی حکومەتی ئێران لە ورمێ ئازاد کرا.
جێی ئاماژەیە کە ناوبراو لە 2ی جۆزەردانی ئەمساڵ بەبێ فەرمانی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ دەستبەسەرکراو و بۆ لێپرسینەوە گوازرایەوە بەندی 209ی گرتوخانەی«اوین» کە لە اایعت وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانەوە سەرپڕشتی دەکرێت.
ناوبراو لە ماوەی پێنج مانگی لێپرسینەوەدا لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەشە بووە و ڕەچاوی مەرجەکانی یاسایی پێشبینی کراو بۆ دەستبەسەرکردن و لێپرسینەوە بۆ ناوبراو نەکراوە.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون، عەبدولغەنی دەرویشی بە تۆمەتی «ئەندامبوون لە پارتێکی کوردستانی دژبەری حکوومەتی ئێران» تاوانبار کراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان