ڕاپۆرتی پێشێلکاریە ماف مرۆڤیەکانی مانگی فێوریەی

راپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له‌ مانگی فێوەیەی ٢٠٢١کە بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە کە لەلایەن كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، کۆبەندی بۆکراوە.

شایانی باسە ئەم ڕاپۆرتانە، بەهۆی ئیزن نەدانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەلێژنەکانی مافی مرۆڤی جیهانی، ڕاپۆرتێکی تەواو نییە وتەنیا وێنەیکی بچوکی پێشێلکاری  مافی مرۆڤ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ئامادە کراوە.

کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوامە لە گرتنی هاوڵاتیانی کورد ، پێشێلکردنی مافە سیاسی، کۆمەلایەتی و مەدەنیەکانی گەلی کورد و درێژە بە سیاسەتی ئینکار و لەناوبردنی گەلی کوردستان دەدات.

لەو مانگەش دا رێژەیەکی بەرچاوی پێشێلکاریە ماف مرۆڤیەکان کە لە لایەن حکومەتی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان رووی داوە، تۆمار کراون.

سێدارە

لە مانگی فێوەیەدا دوو کەس بە ناوەکانی عەلی ئەنگەزی و هوشەنگ مەحەمەدی بە تۆمەتی قەساس لەسێدارە دران.

گرتن و زیندان

بەپێی ئامارەکانی کۆکراوەکانی ئەو مانگە ٢٥ کەس لە هاولاتیان، چالاکانی مەدەنی و سیاسی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون.

کۆڵبەر و کاسبکار

لەم مانگەش دا کۆمەڵێک کۆڵبەر وکاسبکار بوونە قوربانی تەقەی راستەوخۆیی هێزە سەربازیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرەسی بەفر. لەم مانگەدا ٧ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ١٢ کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار بوون.

کۆڵبەرە کوژراوەکان:محەمەد ئەحمەدی خەڵکی سەقز، یوسف فەتاحزادە خەڵکی بانە بە تەقەی هێزە سەربازیەکان و مەتین ئەسڵانی و یاوەر ئەسڵانی و بەڵێن ئەحمەدی و ئولایی خودایی و فۆرات خودایی  خەڵکی ورمێ بە هەرەسی بەفر گیانیان لەدەست داوە.

کۆڵبەرە کوژراوەکان

خۆکووژی و کوشتن

لەو مانگەدا  دا بە گشتی ١٢ کەس کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە و ٥ کەسین کوژراون .واتا ٦ ژن و ٦ پیاو خۆیان کووشتوە و ٢ پیاو و ٢ ژنیش کوژراون.

خۆکووژی

ژنان

پیاوان

کوژراوان

مین

لەو مانگەدا هەروەها ٤ هاوڵاتی بە تەقینەوەی مین بریندار و کوژراون. بەپێی زانیاری کۆکراوە، نادر بەرادەران بە هۆیی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست داوە و سێ کەسی تر بریندار بوون.

لە کۆتاییدا  کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، داوا لە خەڵکی کوردستان دەکات، هەوڵ بدەن بۆ دەستەبەرکردنی مافی ڕەوای خۆیان و هەر جۆرە پێشێلکاریەک کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ ئەوان دەکرێت، لەقاو بدەن و  دەنگی خۆیان بە خەڵکانی جیهان بگەیەنن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان