سزای 11 ساڵ بەندکردنی ئارش گەنجی وەک خۆی پەسەند کراەیەوە

KMMK :

یەک شەممە 10ی رەشەممەی 2720ی کوردی، « ئارش گەنجی» وەرگێڕ و سکرتێری دەستەی بەڕێوە بەرانی ناوەندی نووسەرانی ئێران سزای 11ساڵ بەندکردنی لەلایەن دادگەی پێداچونەوە وەک خۆی پەسەند کرایەوە.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو، ئارش گەنجی بە تۆمەتگەلی« کۆبوونەوە و هەوڵ دژ بە ئاسایشی گشتی» سزای 5 ساڵ بەندکردن و بە تۆمەتی« پڕووپاگاندا دژ بە حکوومەت» 1 ساڵ بەندکردن و بە تۆمەتی « ئەندامیەت لە یەکێک لە حزبە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران» سزای 5 ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە و بە کۆی گشتی سزادراوە بە 11 ساڵ بەندکردن.

جێگای وەبیر ھێنانەوەیە کە، ئارش گەنجی لە رێکەوتی یەک شەممە 1ی بەفرانباری 2719ی کوردی لە لایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر دەکرێت و پاشان لەلایەن بەشی28ی دادگەی ئینقیلابی شاری تارانەوە سزای 11 ساڵ بەندکردنی بەسەردا دەسەپێندرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: