KMMK:
شەممە 9 ڕەشەممەی 2720ی کوردی، جەمال قاسمی، ئەندامی کۆمەڵەی ژینگەپارێزی “ژینگۆ” لە شاری شنۆ بە دانانی بارمتە بە شێوەیەک کاتی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لەم شارە ئازاد کرا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە ڕۆژی 9ی ڕێبەندانی ئەمساڵ ناوبراو لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری شنۆ لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەسبەسەرکراوە و بە مەبەستی لێکۆڵینەوە گواستراونەتەوە بۆ یەکێک لەناوەندەکانی دەستبەسەرکردنی ئەمنیەتی ئێران لە ورمێ.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەوالە، لە مەر ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵ جەمال قاسمی زانیارییەک ئەوتۆ بەدەستەوە نییە.
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان