KMMK:
چوار شەممە 29ی رێبەندانی 2720ی کوردی، « سیاوەش عەینی و کەیوان ئەندار» دوو شارۆمەندی خەڵکی شاری مەھاباد و ھەروەھا « بەھمەن یوسف زادە» شارۆمەندی شاری رەبەت لە رێکەوتی 25ی رێبەندانی ئەمساڵ پاش تێپەڕاندنی قۆناخی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ گوازراونەتەوە.
سیاوەش عەینی مامۆستای پەروەردە لە شاری مەھاباد، کەیوان ئەندار خوێندکاری بەشی زمانناسی لە زانکۆی شاری ئەورێز لە رێکەوتی 12ی و بەھمەن یوسف زادە خوێدکاری زانکۆی پەیام نووری شاری مەھاباد کە لە رێکەوتی 20ی بەفرانباری ئەمساڵ لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون پاش ماوەیەک بۆ گرتووخانەی یەکێک لە ناوەندە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ گوازرابونەوە.
تاکاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ھەواڵە لە ھۆکاری دەستبەسەر کردن و تۆەمەتگەلی پاڵنراو بەم کەسانەوە زانیاریەکی ئەوتۆ لەبەردەست نییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان