پیرانشار; کەسێک بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی ڕوانەی زیندان کرا

KMMK:

شەممە ٩ی ڕەشەمەی ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی ئەحمەد عەبدوڵڵاپوور هاووڵاتی خەڵکی پیرانشار، بۆ تێپەڕاندنی دەورانی سزاکەی بۆ زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نە‌غەدە گوازرایەوە.

ناوبراو لە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ٩٧ی هەتاوی لەلایەن دادگای سزادانی ئێران لە پیرانشار، بە پێنج مانگ زیندان سزادرا.

ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەشەمە، ئەحمەد عەبدوڵڵاپوور بۆ تێپەڕاندنی ٥مانگ سزاکەی بۆ زیندانی ئێران لە نەغەدە گوازرایەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لەرێکەوتی ١٩ی سەرماوەزی ساڵی ٩٧ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە نەغەدە دەسبەسەر و دوای یەک مانگ بە تێپەڕاندنی قۆناخەکانی لێپرسین بە زیندانی ئێران لە ئەو شارە گوازراوە.

لە کۆتاییدا ئەم هاوڵاتیە بە دانانی بارمتە لەزیندان ئازاد کرا دواتر لە ١٧ی ڕێبەندانی هەمان ساڵ، بە تۆمەتی هاوکاری یەک لە حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی دژی ئێران، لە لقی ١٠٢ی دادگای ئینقلابی ئێران لە پیرانشار دادگایی و بە پێنج مانگ زیندان سزادرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان