KMMK:
بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دانا سەمەدی، کاروان مینوویی و زانیار موعتەمدی پاش کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.
بە گوێرەی هەواڵەکانی KMMK ئەم سێ هاوڵاتییەی مەریوان بە شێوەی لێک جیاواز لەم چەندد ڕۆژەی دوایی لە گرتووخانە ئازاد کراون.
سێشەمە 5ی ڕەشەمە، کاروان مینوویی هاوڵاتی دەستبەسەرکراوی خەڵکی مەریوان لە گرتووخانەیەکی ئەمنی حکوومەتی ئێران لە شاری سنه ئازاد کراوە.
زانیار موعتەمدی ـش بە دانانی بارمتە لە گرتووخانەیەکی ئەمنی ئێران لە شاری سنه ئازاد کراوە.
دانا سەمەدی ـش بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کراوە. شیاوی باسه کە سەرەتا ڕاپۆرتێک لەهەمبەر درێژبوونەوەی دەستبەسەری ناوبراو بڵاو بوویەوە، بەڵام دەرکەوت کە ناوبراویش ئازاد بووە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە هۆکارەکانی دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی بەم سێ هاوڵاتی و چالاکی مەدەنییەوە لکێنراوە، زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان