ماوەی دەستبەسەری دانا سەمەدی درێژ کرایەوە

KMMK:

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سێشەممە 5ی ڕەشەمەی 2720ی کوردی، دانا سەمەدی خەڵکی شاری مەریوان پاش تێپەڕینی 45 ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەربوونی هێشتا بە شێوەی هەڵپەسێردراوی و لە چارەنووسی زانیارییەک بەدەستەوە نییە.

بە گوێرەی هەواڵەکان، دامەزراوە ئەمنی و قەزاییەکانی ئێران لە شارەکانی مەریوان و سـنە لە نواندنی هەر چەشنە زانیارییەک لە پێوەندی لە گەڵ شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتییە دەستبەسەر کراوە، خۆ دەبوێرن و مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەریشیان لێ زەوت کردووە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە دانا سەمەدی ڕێکەوتی 19ی بەفرانباری ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی پێیەوە لکێنراون زانیارییەک بە دەستەوە نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان