کوشتاری بێرحمانە لە بەلووچستان: 8 کوژراو و 50 بریندار

KMMK:
دووشەممە 4ی ڕەشەمەی 2720ی کوردی، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران لە سەراوان لە بەلۆچستان ، چەندین سوخت بەر کوژران و چەندینی تر بریندار کران.
بە پێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران، لانی کەم هەشت سوختبەر کوژراون و نزیکەی 50 کەسی تریش بریندار بوون .
کوشتنی ئەو کەسانە لەلایەن هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی ئێرانەوە لە کاتێکدا دێت، کە حکومەتی ئێران هەرێمی بەلۆچستانی لە پەرەسەندن بێبەش کردووە و هیچ زەمینەیەک بۆ هەلی کار لە بەردەستدا نییە.
خەڵکی بەلۆچستان ناچارن کاری سوختبەری بکەن و هێزە سەربازییەکانی ئێران بێ ئەوەی هۆشدارییان پێبدا، ئەو کەسانە راستەوخۆ دەکەنە ئامانجی تەقە و دەیانکووژن.
ئەمە هەمان ئەو سیاسەتەیە کە حکومەتی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەیکات و ڕۆژانە کۆڵبەران دەکوژێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان