KMMK:
دووشەمە 4رەشەمەی 2720ی کوردی سالار رەهوی خەڵکی مەهاباد بە دانانی بارمتە تا کۆتایی هاتنی قۆناخی ڵێکۆڵینەوە لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەوشارە ئازاد کرا.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە، ناوبراو 20 بەفرانبار لە لایەن هێزەکانی سپاس پاسدارانەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندە ئەمنییەکانی سپا لە ورمێ راگوازراو و دوای ماوەیەک گوێزرایەوە بۆ گرتووخانەی ناوەندێکی ئەمنی ئێران لە شاری مەهاباد.
جێگای ئاماژەیە تا ئێستا لەلە هۆکاری دەستبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی خراوەتەپاڵ سالار رەهوی زانیارییەک وەدەست نەکەوتووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: