دوو شارۆمەند بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کران

KMMK:
سێ شەممە 28یرێبەندانی 2720ی کوردی، ئەحمەد خۆشمێر زادە و محەمەد ئەمین رەحمانی خەڵکی شنۆ، بە دانانی بارمتەی 150 ملوێن تمەنی تا کاتی تەواو بونی قۆناغەکانی دادوەری بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ ئازاد کران.
بە پێی زانیاری گەیشتوو بەKMMK ، ئەحمەد خۆشمێر زادە 32 ساڵ و موحەمەد ئەمین رەحمانی 17 ساڵ تەمەنیانە. یەک شەممەی رابردوو، ئەحمەد خۆشمێر زادە لە بەشی قەرەنتینە بۆ بەشی سیاسی گوازرایەوە و محەمەد ئەمین رەحمانی بۆ بەشی کانونی ئیسڵاح و تەربیەت بەندیخانەی ئێران لە شاری ورمێ گوازرانەوە.

جێگای وەبیرھێنانەوەیە ئەۆ دوو شارۆمەندە لە بڕواری 29ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لەلایەن ھێزەکانی ئیتلاعاتی سپای کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری ورمێ دەستبەسەر کراون.

بە پێی راپۆرتەکە ئەم دوو کەسە تۆمەتبار کراون بە «ئەندام بوون لە گروپی سەلەفی».

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: