زارا موحەمەدی سزای پێنج ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا

KMMK :

شەممە 25ی رێبەندانی 2720ی کوردی، زارا موحەمەدی چالاکی کولتووری و مامۆستای زمانی کوردی لە لایەن دادگەی پێداچوونەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە سزای پێنج ساڵ بەندکردنی بۆ پەسەند کرا.

شایانی باسە کە، زارا موحەمەدی پێشتر لەلایەن دادگەی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە سزای 10 ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو و بەڵام پاش دەربڕینی ناڕەزایەتی لە لایەن پارێزەری ناوبراوەوە و گەڕاندنەوەی دۆسیەکەی بۆ دادگەی پێداچوونەوە سزای ناوبراو بۆ 5 ساڵ گۆڕدراوە.

زارا موحەمەدی لە رێکەوتی 28ی جۆزەردانی 2719ی کوردی لە لایەن ھێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە دەستبەسەر دەکرێت و لە 24ی پووشپەڕی ھەمان ساڵ بە تۆمەتی کۆکردنەوەی گرووپ و دارودەستە بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵگا سزای 10 ساڵ بەندکردنی بەسەردا دەسەپێندرێت.

دەبێت وەبیر بھێنینەوە کە، زارا موحەمەدی ئەندامی رێکخراوی کلتووری نۆژینە و چالاکی بواری ژینگە و مامۆستای زمانی کوردی بووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان