KMMK:
دووشەممە 20ی ڕێبەندانی 2720ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناونیشانی ” عەلی ئازەر بەرزین” 57 ساڵ تەمەن دەستبەسەر و بۆ زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نەغەدە ڕاگوازرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، عەلی ئازەر بەرزین ڕێکەوتی 4ی ڕەزبەری 2718ی کوردی، لە لایەن لقی سێ دادگای سزاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پیرانشار بە تۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆنی حکوومەتی ئێران بە 5 ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
شیاوی باسە کە، حوکمی زیندانی ناوبراو لە دادگای پیداچوونەوەی حکوومەت وەکوو خۆی پشتڕاست کرایەوە و تا کاتی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
لە دوایدا عەلی ئازەر بەرزین ڕۆژی 20ی ڕێبەندان دەستبەسەر و بۆ جێبەجێ کردنی ئەو حوکمەی بەسەریدا سەپێنرابوو ڕەوانەی زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نەغەدە کرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان