تەقینەوەی مین لە سنووری ئیلام کوژراوێک و بریندارێکی لێکەوتەوە

KMMK:

هەینی 24ی ڕێبەندانی 2720ی کوردی، بە هۆی تەقینەوەی مین لە شاری ئاسمان ئاوای ئیلام کوژراوێک و بریندارێکی لێکەوتەوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، تەقینەوەی مینی بەجێماوی سەردەمی شەڕی ئێران وعێراق، هۆی مردنی عەشایەرێکی خەڵکی گوندی ” کەل کەل” بە ناونیشانی نادر بەرادران تەمەن 45 ساڵەی لێکەوتەوە.

شیاوی باسە لەم ڕووداوه کەسێکی دیکەی خەڵکی گوندی بابامورادی ئاسمان ئاوای ئیلام بریندار بوو کە ناونیشانی تا ئێستە ئاشکرا نەکراوە.

جێی ئاماژەیە کە ئەم تەقینەوەلە کاتی کۆچی عەشایەر بۆ ناوچەی مەیمەکی ئیلام هاتۆتە ئاراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان

%d bloggers like this: