نەغەدە؛ ئازادی سێ هاوڵاتی بە شێوەی کاتی

KMMK:

سێشەممە 21ی ڕێبەندانی 2720ی کوردی، سێ هاوڵاتی بە ناوەکانی «ڕەحمان ئیبراهیمی، تالب ڕێحانی و ڕەشید ڕێحانی» بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئێران لە شاری نەغەدە بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ڕێکەوتی 30ی بەفرانباری ئەمساڵ تالب و ڕەشید ڕێحانی لە شاری نەغەدە و ڕەحمان ئیبراهیمی لە شاری پیرانشار بە شێوەی جیاواز له لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستبەسەر و پاش کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ زیندانی ئێران لە شاری نەغەدە ڕاگوازرابوون.

شیاوی باسە کە تالب و ڕەشید ڕێحانی برای یەکترن.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تاوانانەی نراونەتە پاڵیان بە دەستەوە نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان